کوردپرێس:
میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتوە، "دوای ئەوەی کە لەچەند رۆژی رابردودا، حاڵەتیکی پۆزەتیڤی کۆڕۆنا لەناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبو، وەک پابەندبونیکی تەواو بەڕێنماییە تەندروستییەکان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکرێت."
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی 9ی 6ی 2020، چەند تیمێکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لەسەر رێنمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و 197 ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا.
سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاشکرای کردووە، چەند حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەبون و دواتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک پابەندبون بەڕێنماییە تەندروستییەکان کەدەبێت سەرجەم بەرکەوتوەکان خۆپاریزی بکەن و کەرەنتین بکرێن، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگیریت.
سەرۆکایەتی پەرلەمان راشیگەیاند، لیرەوە جارێکی دیکە داوا لەهەموو لایێک دەکەین، پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خوای گەورە هەمو هاوڵاتییانی کوردستان و وڵاتەکەمان پارێزراو بکات.
لە راگەیەندراوێكی دیکەشدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"بههۆی ههبونی دو حاڵهتی ههڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له دادگای تێههڵچونهوهی ناوچهی ههولێر، دادگاكه كهرهنتینكرا. "
ئاماژەی بەوەش كرد،"ههڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دو دادوهرن له سهرۆكایهتی دادگای تێههڵچونهوهی ناوچهی ههولێرن و دوای دهركهوتنی نیشانهكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا به كهرهنتینكردنی دادگای تێههڵچونهوهی ناوچهی ههولێر بۆ ماوهی 14 رۆژ"
پێشتر خەندان بڵاویكردەوە كە دو دادوەر لە شاری هەولێر توشی كۆرۆنا بون و بەو هۆیەشەوە بڕیاردراوە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر كەرەنتین بكرێت.
Your Comment