نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی لەباری هەماهەنگیی هەولێر-بەغدا و هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە له‌ کۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و پێشبينييه‌کان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتووى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا،تاوتوێ کراون.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باس لە مه‌ترسييه‌کانى داعش و جموجووڵه‌کانى، هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌کان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريدا، دۆخى ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ کرا.

هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى کارى پێکه‌وه‌يى و نيشتمانيى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان و لايه‌ن و پێکهاته‌کانى وڵات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌کان و تێپه‌ڕاندنى کێشه‌ و قه‌يرانه‌کان و پاراستنى يه‌کڕيزى و ته‌بايى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتدا.

هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌کانى هاووڵاتيان بێت له‌ سه‌قامگيرى، خزمه‌تگوزارى و ژيان و داهاتوویێکى باشتر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1887

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha