کوردپرێس:
لویس خزر، قایمقامی شاری داقوق، رایگەیاند: "نیوەڕی ڕۆژی دووشەممە (3/5/2021)، هێزەکانی سوپا و پۆلیس هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعش لە شارۆچکەی داقوق ئەنجام دا".
گوتیشی: "لە ئاکامی ئەو هەڵمەتەدا توانرا تیرۆریستێکی داعش دەستگیر بکرێت، کە لەنێو ماڵەکاندا خۆی حەشار دابوو".
قایمقامی داقوق راشی گەیاند: "ئەو هێزە هاوبەشە تیرۆریستەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە بۆ کەرکووک".
وەهاب محەمەد، ئەفسەری پۆلیسی داقوق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو تیرۆریستە بێ ویست و رەزامەندیی خاوەن ماڵ، خۆی لەناو ماڵەکەیاندا حەشار دابوو، بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێت”.
Your Comment