میترۆ: لە چوار مانگدا 49 پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان تۆمار كراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 49 پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان تۆمار كراون.

کوردپرێس:

بەپێی ئامارێكی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کرد لە سەر مافی ڕۆژنامەنووسان لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 49 پێشێلكاری بەرامبەر 36 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجام دراوە.

ڕوونیشی كردووەتەوە، پێشێلكارییەكان بریتین لە 23 ڕێگری لەكاری ڕووماڵ كردن، 15 پێشێلكاری و هەڕەشە و سووكایەتی 6 زەوتكردنی كەلو پەلی ڕۆژنامەنووسان 5 حاڵەتی دەست بەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا".

بەپێی ئامارەكانی سەنتەری میترۆ لە ماوەی چوار مانگی یەكەمی ساڵی 2020دا 88 سكاڵای یاسایی تۆمار كراون، بەو پێیە لەم ساڵدا پێشێلكارییەكان بۆ نزیكەی نیوە كەمی كردووە.

منصور رحیمی

News Code 1875

Your Comment

You are replying to: .
captcha