داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە 60 لەسەد کەمی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بە رێژەی 60% دابەزاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپێس، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "لە ساڵی 2020ـەوە بەهۆی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی گەشتیاران و گەشتەکانمان کەم بوونەتەوە، ئەوەش داهاتی کەم کردووەتەوەگ.

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات لە ساڵی 2019 ژمارەی ئەو گەشتیارانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان بەکارهێناوە ملیۆنێک و 983 کەس بوون، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ساڵی 2020دا بۆ 472 هەزار گەشتیار کەم بووەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار باسی لەوەش کرد، کۆرۆنا بە رێژەی 60% داهاتی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی جیهانی دابەزاندووە و داهاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش بە رێژەی 50% بۆ 60% کەمی کردووە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەفتانە 251 گەشتی هەیە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش لەنێوان 75 بۆ 85 گەشتی هەیە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕووی گەشتیار و ژمارەی گەشتەکانەوە لەدوای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی عێراق دێت، هەروەها لە کارگۆدا یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق.

لەبارەی کاریگەریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لێی لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تاھیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بە رووداوی گوت داهاتی فڕۆکەخانەکەمان بە رێژەی 55% بۆ 60% کەمی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1828

Your Comment

You are replying to: .
captcha