بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی پارتی وتووە: چەندین کۆبوونەوەمان لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان و خراپیی دۆخی ئەو ناوچانە ئەنجام داوە و رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتریش دەچێت و هەڵبژاردن لەپێشە و ئاوارەیێکی زۆریش هەیە بۆیە راپۆرتێکمان ئاراستەی حکوومەتی هەرێم کردووە.
ناوبراو روونیشی کردوەتەوە: ئەوەش بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بکات، چوونکە پێشمەرگە بگەڕێتەوە گیانی هاوڵاتیان پارێزراو دەبێت و ئاوراەکانیش دەتوانن بگەڕێنەوە، بۆیە لە ئایندەیێکی نزیکدا دانوستانەکان لەسەر ئەو ناوچانە دەست پێدەکەن و بۆ هەڵبژاردنیش رێککەوتن دەکرێت.
رۆژبەیانی پێشی وایە: حکوومەتی عێراق نایەوێت دان بە ناوچە کوردستانییەکاندا بنێت و ترسی هەیە ئەگەر دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە و سەرژمێری بکرێت خەڵک هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت، لەبەر ئەوە ترسی هەیە بۆیە دەیەوێت دۆخەکە بەو شێوەیە بمێنێتەوە و هەمیشە مەلەفێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم هەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment