کوردپرێس:
هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە بڕیاری ئەم دوایییەی سەرۆککۆماری ئەمریکا لەبارەی دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان کرد و ڕایگەیاند: ئاشکرا بوو کە سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتە هەرێمییەکانەوە گۆڕانی بەسەدا دێت و تورکیا و ئەردۆغان وەک سەردەمی ترەمپ ناتوانن سیاسەتەکانیان بەرنە پێش.
ناوبراو گوتیشی: سیاسەتی ئەمریکا تەنها لەبارەی کوردەوە نەگۆڕاوە بەڵکوو ئەو سیاسەتە لەبارەی هەموو پێشهاتە جیهانی و هەرێمییەکانەوە گۆڕانی بەسەردا دێت.
هۆشەنگ دەروێش زیادیشی کرد: سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی زۆر شتەوە سیاسەتێکی داڕێژراو و نەگۆڕە و لەبارەی کوردیشەوە چارەسەری قەزیەی کورد تەنها لە چوارچێوە ئەو دەوڵەتانەدایە کە تێیدان.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئەمریکا هەمیشە دەیگوت پێوەندی لەگەڵ کوردی سووریا بە گوێرەی ئیلتیزامە سەربازییەکان و شەڕی داعشەوە بووە بەڵام لە سەردەمی بایدەندا دەبینرێت کە هەوڵەکان لە سێ کەرتی سیاسی و سەربازی و ئابووریدا بەردەوامە و ئەمریکییەکان ئەوە ناشارنەوە و ئەوەش تورکیای تووڕە کردووە.
Your Comment