مەسعوود بارزانى: بڕیاری 688 و نەوای ئارام دەرەفتێکی زێڕین بۆ کورد و توانیی لە سایەیدا دامودەزگای شەرعی دابمەزرێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری 688 و نەوای ئارام ڕووداوێکی مێژوییی زۆر گرنگ و گەورەیە و دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ گەلی کوردستان کە لە سایەیدا کورد توانیی دامودەزگای شەرعی دابمەزرێنێت، بەڵام تائێستاش گەلی کوردستان نەگەیشتووە بە هەموو ئامانجەکانی و قۆناغی کۆتایی، چوونکە لەم کاتەدا مەترسیی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.

کوردپرێس:

مه‌سعوودبارزانى وته‌یێكى له‌باره‌ى 30یه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى دژه‌فڕین له‌ میانى به‌شداری كردن له‌ سیمینارێكى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانس پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌و داواى له‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد له‌ پشتیوانییه‌كانیان به‌رده‌وام بن.

مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، 30 ساڵ به‌ر له‌ئێستا كاتێك رژێمى پێشووى عێراق له‌شه‌رى كوه‌یت شكستى هێنا سێ فیرقه‌ى گاردى كۆمارى نارد بۆ سه‌ركوتكردنى هاووڵاتییانى هه‌رێم و هاووڵاتیان ڕوویان له‌ناوچه‌ سنووریه‌كان كرد و له‌و كاته‌دا به‌بریارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى ناوچه‌ى دژه‌فرین و پاراستنى ناوچه‌ى ئارام درا.

سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته ‌ڕوو، له‌ئێستادا مه‌ترسیى گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌و گه‌لى كوردستان به‌ ئامانجه‌كانى نه‌گه‌شتووه‌ بۆیه‌ داواى پشتیوانى له‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن.

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەدەستکەوتەکانی بڕیاری هەرێمی دژە فڕین کرد و باسی لەوەکرد، ناوچەی نەوای ئارام وایکرد کورد بتوانێت ئیدارەی خۆی بکات و کوردستانیشی کردە پەناگەی لێقەوماوان بۆ هەمو هاوڵاتیانی عێراق، هەروەها بڕیارەکە وایکرد کورد دامودەزگای شەرعی دابمەزرێنێت.

News Code 1810

Your Comment

You are replying to: .
captcha