بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەنداب بڵاوی کردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆ دەبێتەوە.
هەروەها بەرهەم ساڵح نەخشەرێگای بەهێزبوونی پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات، هاوکات باس لە خۆئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر هەوڵێکی نوێ بۆ یەکخستنی گوتاری لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات، بەمەبەستی رووبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر لەماوەی رابردوودا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment