گۆڕان داوای بانگهێشت کردنی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ په‌رله‌مان ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر دواکه‌وتنی مووچه‌ داوای بانگهێشتی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌کات بۆ به‌رده‌م په‌ڕله‌مان.

کوردپرێس: به‌پێی یاداشتێک، که‌ واژۆی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراکسیۆنی گۆڕانی پێوه‌یه‌، فراکسیۆنه‌که‌ له‌سه‌ر بابه‌تی دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڕێگاکانی چاره‌سه‌ر داوای کردووه‌ په‌رله‌مان دانیشتنێکی تایبه‌ت ساز بکات.

فراکسیۆنی گۆڕان داواشی کردووه‌، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی بانگهێشت بکرێن بۆ ئه‌و دانیشتنه‌.

تا ئێستا ته‌نها مووچه‌ی مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ دابه‌ش کراوه‌ و سه‌رباری گه‌یشتنی 400 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم، به‌ڵام واده‌ی دابه‌ش کردنی مووچه‌ی مانگی دوو رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178973

Your Comment

You are replying to: .
captcha