بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆیان ئاگادارکردووەتەوە کە لیستی ناوی مووچەخۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیدا رێکبخرێنەوە.
ناوبراو باسی لەوەش كردووە، نزیکەی 400 پەرلەمانتار بە رێژەی 50% و زیاتری مووچەکەیان کەم دەکرێتەوە، بەشێوەیێک شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان مووچەکەیان کەم دەکرێتەوە، ئەم پڕۆسەیەش تا بەڕێوەبەری گشتی دەگرێتەوە.
حازم ئیسماعیل هەروەها وتیشى"داوامان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان کردووە لیستی ناوی خانەنیشینانی نایاسایی ئامادە بکرێت، بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازییدا ببڕدرێت.
لەبارەی ژمارەی بندیوار و موچەخۆرانی ناشایستە، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم، ئەوەشی خستووەتەڕووجارێ دیار نییە چەند کەس بندیوارن یان بە نا یاسایی مووچە وەردەگرن، چوونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون و جەختیشی کردووەتەوە لەوەی کە "دوا مۆڵەت بۆ ئەو بڕیارە رۆژی 7/7/2020 دەبێت و دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment