بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەردانێکدا بۆ ناوچەی سەر سنووری ئێران- تورکیا لە دۆغۆ بایزید پاش بەسەر کردنەوەی پڕۆژەیێک کە لەو ناوچەدا بەڕێوەیە ڕایگەیاند: سەردانی سنووری نێوان ئێران و تورکیا-م کرد و چەند بابەتێکمان لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێ کرد.
ناوبراو وتیشی پڕۆژەی دیواری سەر سنوری نێوان ئێران و تورکیا خەریکی جێبەجێ بوونە و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەکرێت. هۆکاری ئەوەش کە تا ئەمڕۆ پڕۆژەکە کۆتایی نەهاتووە کێشە لەسەر خاوەن زەوینەکان بووە کە ڕێگاکەی تێدا تێدەپەڕێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا ئیدیعای ئەوەی کرد کە زیاتر لە 100 چەکداری پەکەکە لە ناوچەی ماکۆ-دان و ڕایگەیاند: ئێمە پشتگیری لە شەڕی ئێران دژ بە تیرۆر دەکەین. هەروەها چاوەڕێ دەکەین دۆستانی ئێرانی بەرپرسیارێتی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە لە سەر سنوورەکە ئامەدەن لە ئەستۆ بگرن. بڕوامان وایە لە داهاتوویێکی زۆر نزیک لێرەدا تەنانەت یەک تیرۆریست بوونی نامێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment