بلۆمبێرگ: بەغدا بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ناوەند و حکوومەتی هەرێم تووشی کێشە بووە

بەشی جیهان- بلوومبێرگ لە زاری چەند چاودێرێکی ئابوورییەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ خەرج کردنی فەرمانبەرانی خۆیشی تووشی کێشە هاتووە و هەر بەو بۆنەیەشەوە دوور نیە کە توانای ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی نەمێنێت.

کوردپرێس:

دەوڵەتی ناوەندیی عێراق جگە لە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی خۆی مانگانە بڕە بودجەیێکیشی بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە بەڵام بەم دۆخە ئابوورییەی ئێستاوە بەغدا لە هەلومەرجێکی باشدا نیە.

گۆڤاری بلۆمبێرگ لە زاری مەدهەر ساڵحەوە کە ڕاوێژکاری ئابووریی مستەفا کازمییە نووسیویەتی دەوڵەتی ناوەندی لە مانگی ڕابردوودا بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ناچار بوو بە ڕێژەی 2.5 ملیار دۆلار لە بانکە ناوەندییەکان قەرز بکات.

ڕاوێژکارەکەی کازمی هۆشداریی ئەوەی داوە کە دوور نیە بەغدا ناچار بێت مانگەکانی داهاتووش ئەم قەرزکردنە دووپات بکاتەوە. هەر بۆیەش بەم کێشەیەی دەوڵەتی ناوەندەوە دوور نیە چیتر بەغدا نەیهەوێت یان خود نەتوانێت بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

مارکووس شۆنیکس چاودێری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش هۆشداریی ئەوەی داوە کە هەلومەرجی ئابووریی خەڵکی عێراق باش نیە و خەڵکی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی خۆیان پشتیان بە دەوڵەتی ناوەندی بەستووە.

ئێمیلی هاوسۆرن شرۆڤەکاری پەیمانگای ستراتفۆریش دەڵێت ئەگەرچی عێراق یەک لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەند و خاوەن سامانەکانی جیهانە بەڵام لە قەیرانێکی سەختی داراییدایە و توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خۆی نیە.

News Code 178950

Your Comment

You are replying to: .
captcha