کوردپرێس:
دەقی ڕوونکردنەوەکەی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا کە نوسخەیێکی بۆ کوردپرێس نێردراوە بەم شێوەیە بڵاو کراوەتەوە:
لەم ماوەیەدا بە شێوەیێکی بەرچاو هەڵسوکەوتی لەشکری و تاوان دژ بە دانیشتوانی شاری عەفرین زیادی کردووە کە بۆتە دیمەنێکی ڕۆژانەی خەڵکی ئەو شارە، بە تایبەتیش لەگەڵ زیاد بوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ملیشیا چەکدارەکان کە لە دوایین کاریاندا هەستان بە هەڵدانی بۆمبی دەستی بۆ ناو خەڵک، بێ گوێ دان بە ژیانی خەڵکی بێ تاوانی ئەو شارە لەگەڵ تەقەکردنی هەڕەمەکییانە بە مەبەستی ترساندنی خەڵکەکە لەگەڵ بەردەوام بوونی دەستگیرکردنی خەڵکەکە لەناویاندا ئافرەت و ئازاردانیان بەشێوەیێکی نامرۆڤانە و دوور لەهەر بەهایێکی مرۆڤایەتی.
وە سەرەڕای داواکاری و پەنابردن بۆ زۆربەی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەستەی پەیوەند بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام بوون بەڵکوو لەوەش خراپتر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخەکە بەرەو خراپتر ئەڕوات لە ڕفاندن و دەرکردن و تەنانەت مردن لەژێر ئەشکەنجە و گۆڕینی دیموگرافیەی ناوچەکە و ئاوارەکردنی کوردان لە ماڵەکانیان.
ئێمە لە حیزبی بارتی دیموكراتی كردی له سووریا لەم کاتەدا ئیدانەی سەرجەم ئەو تاوانانە دەکەین کە بەرامبەر بە کوردانی شاری عەفرین دەکرێت لە لایەن ئەندام و سەرکردەکانی ملیشیا چەکدارەکان، داواکارین لە حکوومەتی تورکیا بە دانانی سنوورێک بۆ ئازارەکانی کەسوکارمان لە شاری عەفرین و لێپێچینەوەی سەرجەم ئەو لایەنانە کە لە پشت ئەو کارە نا ئەخلاقی و تاوانانەدان کە دەکرێ پێیان بوترێت تاوان دژی مرۆڤایەتی و ببرێن بۆ دادگا و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دیمەنی چەکداری لە شاری عەفرین و ناوچەکانی، وە ڕادەست کردنی ئیدارەی ناوچەکە بۆ ئیدارەیێکی مەدەنی و ئازاد کردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکان لە زیندان.
وە دووبارە بە تەواوەتی هەموو ئەو هەوڵانە رەت دەکەینەوە بۆ گۆڕینی دیموگرافیەتی ناوچەکە کە لایەنە جیاوازەکانی ژیانی گرتۆتەوە ،وە ڕێگە دان بە کەناڵە جیاوازەکانی ڕاگەیاندن بۆ چوونە ناو شارەکە و دەرخستنی ڕاستی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویان دا و لە ئێستا ڕوو دەدەن.
مه كتبی سیاسیی حزبی دیمكراتی كوردی سووریا (الپارتی)
2/6/2020
Your Comment