کوردپرێس:
ڕژی 15ی مەی 2020 شارەوانی کوردی شاری سێرت کە بە دەنگی هاووڵاتییان هەڵبژێردرابوو لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە لە کار لادرا و پارێزگاری سێرت بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ وەک قەیومی شارەوانیی شارەکە دەستنیشان کرا.
ئەو شارەوانە دەستنیشانکراوە هەر لە سەرەتای دەسەڵاتیەوە دەستی کرد بە گۆڕینی ئەو پەیڕەوەی شارەوانەکەی پشکی هەدەپە کاری بۆ دەکرد و بەو پێیەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی تراموا فەرمانی خاپوورکردنی کتێبخانەی مێژوویی و کۆنی جەلادەت بەدرخانی دەرکرد و ئەو کتێبخانەیە خاپوور کرا.
بە گوێرەی نووسراو ڕۆژنامەی کارینجا عەلی فواد ئاکیت پارێزگاری سێرت کە وەک قەیومی شارەوانیی ئەو شارە دەستنیشان کراوە زۆر کاری دیکەشی کردووە بۆ پاکتاوکردنی حیساباتی هەدەپە و بۆ نموونە بەشی زۆری فەرمانبەرانی شارەوانییەکەی لە کار دەرکردووە.
خاپوورکردنی کتێبخانە مێژوویییەکەی جەلادەت بەدرخان و داگرتن و سڕینەوەی تابڵۆ و لافیتە کوردییەکانی شاری سێرت کە بە فەرمانی قەیومی شارەوانیی شارەکە ئەنجام دراوە کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هێنا.
Your Comment