ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان ڕەقەمی 3 هەزاری تێپەڕاند/ شاری سنە لە هێڵی سووردایە/ ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی یەکشەمە 11ی جۆزەردانی 1399 کۆی 3062 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 70 حاڵەتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە و شاری سنە لە هێڵی سووردایە و مەترسییەکان پەرەیان سەندووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 11ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 70 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 3062 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 154 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 504 حاڵەت

سنە 1068 حاڵەت

بانە 276 حاڵەت

قوروە 253 حاڵەت

دیواندەرە 247 حاڵەت

مەریوان 243 حاڵەت

بیجاڕ 158 حاڵەت

کامێران 158 حاڵەت

دێولان 123 حاڵەت

سەوڵاوا 32 حاڵەت

News Code 178891

Your Comment

You are replying to: .
captcha