بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مێجەر جەنەرال ئیریک هیل، فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووه‌وه لە کۆبوونەوەکەدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگيى هه‌بوونى ميکانيزمێک بۆ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدرالى عێراق ده‌کاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆریستانى داعش" به‌تايبه‌تى له ناوچه جێناکۆکه‌کان که جموجووڵ و هێرشه‌کانيان مهترسييێکى راسته‌قينه له‌سه‌ر ئاسايشى عێراق و هه‌رێمى کوردستان دروست ده‌کات، ئاماده‌يى هه‌رێمى کوردستانيشى بۆ هه‌ر هاوکارييێک له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له خۆڕێکخستنه‌وه و مه‌ترسييه‌کانى فراوان بوونى جموجووڵ و هێرشه‌کانى داعش له عێراق و سووريا کرا که بوونه‌ته ههڕهشهيێکى جیدى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له هه‌ردوو وڵات.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپات کردنه‌وه‌ى گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر "پێويستيى هه‌نگاونانى سياسى له عێراق کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێکهاته عێراقييه‌کان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێستا و داهاتوویان له عێراقدا بکه‌ن."
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، "دوايين پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى کۆرۆنا و هه‌وڵ و رێکاره‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێکه‌وته‌کانى به‌تايبه‌تى له بواره‌کانى ته‌ندروستى و ئابووريدا و کاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵى سه‌ربازيى هێزه‌کانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا تاوتوێ کرا.
ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که باسی ديالۆگى ستراتيژيى ئهمهريکى ـ عێراقى کراوە که بڕياره مانگى داهاتوو ده‌ست پێ‌بکات و تيايدا نهخشهڕێگهيهک بۆ په‌يوه‌ندييه‌کانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مريکا تاوتوێ بکرێت، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى "جه‌ختى له گرنگيى ئاماده‌يى و به‌شداريى هه‌رێمى کوردستان له‌و ديالۆگه و له دانان و ئاماده‌کردنى نهخشهڕێگهکهدا کرده‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment