کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 7ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 2678 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 150 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 484 حاڵەت
سنە 913 حاڵەت
بانە 262 حاڵەت
قوروە 219 حاڵەت
دیواندەرە 199 حاڵەت
مەریوان 191 حاڵەت
بیجاڕ 141 حاڵەت
کامێران 135 حاڵەت
دێولان 105 حاڵەت
سەوڵاوا 29 حاڵەت
Your Comment