کوردپرێس: دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رواری 24- 5- 2020 زانای ناوداری كوردستانی ئێران مامۆستا دكتۆر مسته‌فا خوڕه‌مدڵ كۆچی دوایی كرد، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان پرسهنهمایێک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌رێزیان ده‌كات.
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌كردووه: کۆچی سەربەرزانەی ئەم کەسایەتیە مەزنە کە تەمەنێکی درێژی لە خزمەتی قورئان و تەفسیر و رۆشنبیری ئیسلامی لاوانی گەلەکەیدا بردەسەر، کەلێنیکی گەورەیە لە مەیدانی رابوونی ئیسلامی کوردستان و کتێبخانەی ئیسلامیی ئێران‌دا.
ناوبراو ده‌شڵێت: "داواکارین کەخودای باڵا دەست پلەی باڵای بەهەشت بکاتە جێگای و پاداشتی زەحمەت وکۆششە زانستی وئاشتیانەکەی بداتەوە، بەو هیوایەی ئازیزان و شاگردەکانی بتوانن بەردەوام بن لەخزمەتی گەلەکەیاندا بەو رێبازەی کە خوالێخۆشبوو تەمەنی لەسەر دانا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment