سەرۆک کۆمار بەبۆنەی ڕۆزی قودسەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی ڕۆزی جیهانیی قودسەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لە نەگۆڕ بوونی ئەو ڕاستیە کردەوە کە قودس پێتەختی فەلەستینە.

کوردپرێس:

دەقی پەیامەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی قودسەوە

بسم‌الله الرحمن الرحیم

خەڵکی دیندار و شۆڕشگێڕی ئێران

بەڕێوەبردنی مەراسیمی پشتگیری کردن لە میللەتی ستەم لێکراوی فەلەستین، لە کۆتا هەینیی مانگی ڕەمەزاندا، سونەتێکی پاکە بەناوی ڕۆزی قودس و هێمای خۆڕاگری و یەکگرتوویی و هاودڵیی موسوڵمانانە بۆ بەرگری کردن لە ئارمانجەکانی ئۆمەتی ئیسلامی.

لەو ڕۆژە جووڵێنەرەدا، ئێوە میللەتی ئازا و ژیری ئێران بە پشت بەستن بە ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و جەخت کردنی ئیمامی کۆچ کردوو لە پشتگیری کردنی میللەتە ستەم لێکراوەکانی جیهان بەتایبەت خەڵکی بێ پەنای فەلەستین بەردەوام سەرچاوەی هەڵمەتە بەرچاوڕۆشنکەرەوەکان بوونە.

لە ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵدا ئەگەرچی بەبۆنەی دۆخی ئێستا و گرنگایەتیی لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییەکانی تەندروستی، ناکرێت ڕێوەڕەسمی ئەم ڕۆزە بەڕێوەببرێت، بەڵام ئەوەی کە گرینگە بوونی مەعنەوی و قورسایی ئیرادەی خەڵکە کە ترس دەخاتە دڵی ستەمکارانەوە.

من بەڕێزگرتن لەم ڕۆژە گەورە و چارەنووسسازە؛ سڵاو بۆ هەمووان دەنێرم ئارەزوو و یەکگرتووی و هاودڵیی خەڵک دەکەم لەم ڕۆزەدا تا گەیشتن بە ئارمانجە بەرزەکانی نەتەوەیی و ئیسلامیی خەڵکی ئێران و جارێکی تر جەخت لە نەگۆڕ بوونی ئەو ڕاستیە دەکەمەوە کە قودس پێتەختی فەلەستینە.

حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178800

Your Comment

You are replying to: .
captcha