حكوومەتی عێراق: خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەركی ئێمە نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نەکراوە بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەولێر دەبێت لە بەشە بوودجەی خۆی مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی وەڵامی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران داوەتەوە و رایدەگەیەنێت هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەنێوان وەفدی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا و خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەركی حكوومەتی عێراق نییە.

لە نووسراوەكەی حكوومەتی عێراقدا كە رۆژی 7ی ئەم مانگە دەرچووە، هاتووە "خەرج كردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەنێویاندا مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەشە بوودجەی هەرێم لە نەفەقاتی حاكیمە بەدی نایەت تاوەكو وهەرێمی كوردستان پابەندییە دیاریكراوە یاساییەكانی خۆی جێبەجێ نەكات بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019."

هەروەها لە نووسراوەكەدا هاتووە "خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە حكوومەتی فیدراڵەوە نییە بەڵكوو پەیوەندی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە لەسەر بنەمای ئەو بەشە بوودجەیەی بۆ هەرێم دیاری كراوە بەپێی یاسا ئەوەش دوای ئەوەی هەرێم پابەندییەكانی خۆی بەجێدەهێنێت."

حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بەوە كردوە هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، وتووشیەتی: داواکارییێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق هەبووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178771

Your Comment

You are replying to: .
captcha