کوردپرێس: له‌و باره‌یه‌وه حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یێکدا داوای له حکوومه‌تی عێراق کرد، هه‌نگاوی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا له به‌غدا بگرنه به‌ر.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "به توندترین زاراوه ئه‌و ره‌فتاره ناڕه‌وشتی و نا به‌رپرسانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. به تایبه‌ت که ئێمه له مانگی ره‌مه‌زانداین و له خوداوه نزیکین".
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی دووپاتیشی کرده‌وه، "به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپاوه له سه‌ر خاکی عێراق، ده‌ستدرێژییێکی زه‌قه له دژی گه‌لی عێراق، ئاینه‌که‌یان، به‌هاکانی و پلانێکی مه‌به‌ستداره کاری بۆ کراوه بۆ به‌ئامانج گرتنی شیرازه‌ی ره‌وشتی گه‌لی عێراق، که له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پێکهاته ئاینی و توێژه‌کانی عێراقه‌وه ره‌فتارێکی ره‌تکراوه‌یه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دژایه‌تی توندی خۆی بۆ ئه‌و کاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی ئەورووپا راگه‌یاند و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان له به‌غدا به کارێکی به‌دڕه‌وشتی له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌در له تویته‌که‌یدا دووپاتی کرده‌وه، "ئه‌م ره‌فتاره هه‌نارده‌کردنی فاحیشه، ئیلحاد، به‌دڕه‌وشتی و نه‌ریته خه‌راپه‌کانه له کۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌کانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه موسڵمانه موحافزکاره‌که‌مان".
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئه‌مڕۆ که له مانگی ره‌مه‌زان و له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا داین.. نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌کانی به‌ریتانیا و که‌نه‌دا ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازانیان به‌رز کردووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئێمه باوه‌ڕمان وایه که هاوڕه‌گه‌زبازان که‌سانی نه‌خۆشن و پێویستییان به چاره‌سه‌ر و هیدایه‌ت هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر هیچ ئاینێکی ئاسمانی نه‌ک ته‌نیا ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ئیسلام، له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ریه‌ک له حه‌زره‌تی عیسا، مووسا و محه‌مه‌د سڵاوی خودایان له‌سه‌ر بێت، ئه‌م ره‌فتاره‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه.. ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێبازی ئه‌وان رێگه به بڵاوکردنه‌وه‌ی هیچ نه‌ریتێکی به‌دڕه‌وشت له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان ناده‌ین".
هاوکات سه‌در داواشی له حکوومه‌تی عێراق و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرد، وه‌ڵامێکی توندیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا هه‌بێت و هه‌مدیسان داوای له باڵیۆزخانه عێراقییه‌کانیش له‌و وڵاتانه کرد، ئاڵاکانی "محمد رسول الله"، "عیسا روح الله" و "مووسا که‌لیم الله" له‌سه‌ر ته‌لاره‌کانیان به‌رز بکه‌نه‌وه.
له لایێکی دیکه‌وه، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ره‌وتی حیکمه داوای له باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له عێراق کرد، رێز له بنه‌ما دیپلۆماسییه‌کانی نێوان وڵاتان بگرن و له پرۆتۆکۆڵ و رێکه‌وتنه‌کان ده‌رنه‌چن.
له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، حه‌کیم نووسیویه‌تی: "ژماره‌یێک باڵیۆزخانه له عێراق ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازانیان به‌رز کردووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌مه پێشێل کردنێکی زه‌قی داب و نه‌ریتی گه‌لی عێراقه و رێزنه‌گرتنه له ناسنامه‌ی عێراق و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، که هه‌موو ئاینه‌کانی دیکه رێزی لێ ده‌گرن".
حه‌کیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئێمه وێڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره نه‌شیاوه، داواش له‌و باڵیۆزخانانه ده‌که‌ین، رێز له بنه‌ما دیپلۆماسییه‌کانی نێوان وڵاتان بگرن و سنووری پرۆتۆکۆڵ و رێکه‌وتنه‌کان نه‌به‌زێنن، به تایبه‌ت، ئه‌م جۆره ره‌فتارانه، که ده‌ستدرێژی کردنه بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕ و نه‌ریتی ئه‌و وڵاتانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌کانیان لێیه".
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا راگه‌یاند.
حوسێن یه‌ساری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوبراو داوای له په‌رله‌مان کرد، "دانیشتنێکی به‌په‌له بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان رێکبخرێت و بانگهێشتی باڵیۆزانی یه‌کێتی ئەورووپا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق بکه‌ن".
یه‌ساری گوتی: "ئێمه له وڵاتی پێغه‌مبه‌ره‌کانین و له مانگی ره‌مه‌زانداین، نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا به هه‌نگاوێکی پێشێلکارانه ده‌ستدرێژی کردووه‌ته سه‌ر داب و نه‌ریته‌که‌مان".
داواشی له مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی عێراق کرد، باڵیۆزانی ئه‌ورووپی بانگهێشت بکات بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن بکه‌ن و دا‌واشیان لێ بکات به زووترین کات ئه‌و ئاڵایه دابه‌زێنن.
هاوکات وه‌قفی شیعی له عێراق به توندی هێرشی کرده سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا و له به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند: "به توندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئەورووپا شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، که بێ‌ڕێزییان به هه‌سته‌کانی ئێمه کردووه و له به‌ها و ره‌وشته‌کانی ئێمه‌یان که‌م کردووه‌ته‌وه و به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانیان و نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا له به‌غدا، بێ‌ڕێزییان به‌رامبه‌ر ئاینه ئاسمانییه‌کان کردووه".
له لایێکی دیکه‌وه، له به‌یاننامه‌یێکدا به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، ئه‌وقاف و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دیکه کرد، رێکاری پێویست له دژی ئه‌و ره‌فتاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا بگرنه به‌ر.
حه‌داد ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی ئەورووپای به توندی ئیدانه کرد و به کارێکی نابه‌رپرسانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا. داواشی له نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان کرد، رێز له سه‌روه‌ریی عێراق و به‌ها و نه‌ریته ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گه‌لی عێراق بگرن.
حەداد جه‌ختیشی کرده‌وه، رێگه به‌و کاره ناده‌ین و داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد رێکاری تایبه‌ت له دژی ئه‌و هه‌نگاوه بگرنه به‌ر.
هاوکات، جێگری دووه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپاش کرد، ده‌ستبه‌جێ ئاڵاکه داگرن و داوای لێبوردنیش له عێراق بکه‌ن و چیتر ئه‌و کاره دووباره نه‌که‌نه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه عه‌مار ته‌عمه، سه‌رۆکی کوتله‌ی "نه‌هجی وه‌ته‌نی" له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: ئه‌و کاره‌ی به‌شێک له باڵیۆزخانه رۆژئاواییه‌کان ئه‌مڕۆ له عێراق کردییان، پێشێلکارییێکی گه‌وره‌ی نه‌ریت و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، که به‌گوێره‌ی بنه‌ماکان، پێویسته نوێنه‌رایه‌تییه‌کان له وڵاتانی دیکه پابه‌ندی رێزگرتن له به‌ها و نه‌ریتی ئه‌و وڵاته بن که باوه‌شی بۆ کردوونه‌ته‌وه و نابێت ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر به‌ها ئاینی، ره‌وشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گه‌لی ئه‌و وڵاته که نوێنه‌رایه‌تییان لێیه.
داواشی له وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرد، رێکاری یاسایی گونجاو له دژی ئه‌و ره‌فتاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا له به‌غدا بگرێته‌به‌ر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment