کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند خولی دەیەمی دەورییە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا بە بەشداریی هێزەکانی ئاسمانی و زەمینیی هەردوولا لە جادەی سەرەکیی M4 بەڕێوە چوو.
لە تویتەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ئەوە بۆ دەیەمین جارە کە تورکیا و ڕووسیا بە بەشداریی هێزی ئاسمانی و زەمینیی خۆیان لە ئیدلیب دەوریەی هاوبەش بەرێوە دەبەن.
شایانی باسە دوایین دەوریە هاوبەشەکەی تورکیا و ڕووسیا لە دەوروبەری جادەی سەرەکیی M4 ناڕەزایی و تێهەڵچوونی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتبووەوە.
Your Comment