وەزارەتی تەندروستیی هەرێم:  14تووشبوى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ تەنها 14 توشبوی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ماون و لە 24 سەعاتى رابردووشدا نزیکەى هەزار پشکنین ئەنجامدراون.

کوردپرێس: لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێم، ئامارى 24 سەعاتى رابردووى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و بە پێى ئامارەکەش تەنها 14 تووشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین

تاوەکوو ئەوڕۆ 10390 هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها 1117 هاووڵاتی لە 32 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ 399 لە هەولێر، 136 لە سلێمانی، 580 لە دهۆك، 2 لە راپەرین. 9273 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ ، ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاوڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردودا کە کۆی گشتیان 11 هاوڵاتی بو.

2. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا؛ 976 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ 423 هەولێر، 251 سلێمانی، 252 دهۆك، 50 هەڵەبجە دەرەنجام هیچ توشبوی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 54024 پشکنین بوە.

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 391 توشبو، لەنێویاندا 5 مردن هەیە و 372 نەخۆش چاکبوەتەوە، ئێستا تەنها 14 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178697

Your Comment

You are replying to: .
captcha