کوردپرێس: راهی رەهبەر سەید برایم ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە شارپرێس-ی راگەیاندووە: بەپێی دەستەی وەبەرهێنان، لە 15 ساڵی رابردوودا هیچ کۆمپانیایێکی بیانی رووی لە سلێمانی نەکردووە، ئەگەر ئەمە دەست نەبێت چییە؟ لە کاتێکدا پێش یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی لە سلێمانی دوو کۆمپانیا هەبووە و لە هەولێر و دهۆک هیچ کۆمپانیایەکی بیانی نەبوە"
ناوبراو دەڵێت: "پارەکەی بەغداد هەر ناگاتە سلێمانی، چونکە خەرجی دەرهێنان و بازرگانی نەوت و سوتەمەنی بۆ هەر مانگێک 50 ملیۆن دۆلار زیاترە لەوەی کە مانگانە لە بەغدادەوە دێت ئەوەش بەپێی دواین راپۆرتی بڵاوکراوەی دیلۆیت"
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "پارەی کرێی مانگانەی بۆڕی نەوتی هەرێم نزیکەی هەندەی داهاتی مانگانەی سلێمانییە کە حکومەت دەیدات بە رۆسنەفت و کار گروپ! یەک بۆڕی نەوتی سەرەکیمان هەیە و ئەویش حکومەت فرۆشتویەتی و ئێستاش بە کرێ بەکاریدەهێنێت".
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات کە بەپێی دواین داتای وەزارەتی پلاندانان رێژەی فەرمانبەر بەراورد بە دانیشتوانەکانیان، لە هەولێر و دهۆک نزیکەی 5٪ زیاترە بەراورد بە سلێمانی."
راهی رەهبەر راشیگەیاندووە: "بەپێی دەستەی وەبەرهێنان بێت لە 15 ساڵی رابردو یەک کۆمپانیای وەبەرهێنەری بیانی لە سلێمانی نەبووە" باشە من دەپرسم ئەمە دەست نەبێت چییە؟ خۆ سلێمانی بنکەی سەرەکی داعش نییە هیچ وەبەرهێنەرێکی بیانی رووی تێ نەکات، ئەمە لە کاتێکدا پێش یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی، ساڵی 2006 سلێمانی 2 کۆمپانیای وەبەرهێنەری لێبوە. ئەوکات لە هەولێر و دهۆک هیچ وەبەرهێنەرێکی بیانی لێنەبووە، بەڵام دوای یەکگرتنەوە تا ئێستا 43 کۆمپانیای وەبەرهێنەری بیانی کاری تێدا کردووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment