کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 22ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 58 حاڵەت.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 652 حاڵەت.
Your Comment