هەرێمی کوردستان... لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکرا/ تەنیا ١٥ تووشبووی کۆرۆنا ماونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەنردوستیی هەرێم ڕایگەیاندپ لە هەرێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکرا و بەمەیش تەنیا ١٥ تووشبووی ڤایرۆی کۆرۆنا هەیە و ئەوانیش لەژێر چاودێری پزیشکییدان‌و دۆخی تەندروستیان باشە.

کوردپرێس: بەپێی دواین راگەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەو پشکنینانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان داوە، سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوویەکی نوێ تۆمارنەکراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٦ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە ٤٤٣ لە هەولێر، ٥٣٥ لە سلێمانی و ٢٣٨ لە پشکنین لە دهۆک لە ئەنجام دراوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٥٣ هەزار و ٤٨ پشکنین ئەنجام دراوە.

هەروەها رایگەیاندووە، لە کۆی ١٠ هەزار و ٣٧٩ هاووڵاتی کەرەنتین کراو، نۆ هەزار و ١٨٥ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا تەنها هەزار و ٢٩٤ هاووڵاتیی لە ٣٢ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، کە ٤٣٥ لە هەولێر،١٦٠ لە سلێمانی، ٥٩٧ لە دهۆک و دوو هاووڵاتی لە راپەرینن.

هەروەها بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٣٩١ تووشبوو، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و ٣٧١ نەخۆش چاکبووەتەوە و لەئێستادا تەنیا ١٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماکان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178684

Your Comment

You are replying to: .
captcha