بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ شەممە مونا قاهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات و میوانداری وەزیری تەندروستی دەكات.
بەڵام ئەمڕۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ئاگادار كراینهوه كه دانیشتنهكهی پهرلهمان بهڕێوهناچێت، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ڕوون بكاتەوە.
ماڵپەڕی خەڵک لەمبارەوە ڕەیدەگەیێنێت هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە فراكسیۆنی یەكێتی ئامادە نەبووە بەشداری بكات، ئەویش دوای ئەو گرژییەی بە هۆی دانیشتنەكەی 7ی ئایارەوە لەبارەی لابردنی پارێزبەندی لەسەر سامان عومەر لەگەڵ پارتیدا بۆیان دروستبووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment