کوردپرێس: روحوڵڵا لەتیفی، گوتەبێژی گومرکی ئێران رایگەیاندووە لە دەروازە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردووی هەتاوی 8 ملیۆن و 100 هەزار تۆن کاڵا بە گۆژمەی 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کراوە.
لەتیفی راشیگەیاندووە هەناردەکاری ئێران لەرێگەی هەرێمی کوردستان سەدا 42 ی کۆی هەناردەکاری ئێران بۆ عێراق پێکدەهێنێت بەپێی ئامارەکانی گومرکی ئێران، لە ساڵی رابردووی هەتاوی لە دەروازەی بازرگانی پەروێزخانەوە 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردە کراوە.
دوای دەروازەی بازرگانی پەرویزخانیش، زۆرترین کاڵا لە دەروازەی باشماخەوە لە ئێرانەوە هەناردەکراوە کە 1 ملیار و 120 ملیۆن دۆلار بووە. لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش بە بڕی 754 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئیرانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
هەرێمی کوردستان سێ دەروازەی رەسمیی نێودەوڵەتیی لەگەڵ ئێران هەیە کە بریتین لە پەروێز خان و باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment