وەزارەتى بەرگریى تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتى بەرگریى تورکیا ناسنامەى سەربازێکى کوژراوى لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى بەرگریى تورکیا 26ى نیسانى 2021 لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەى ئەو سەربازە کوژراوەى ئاشکرا کرد کە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و لە رووبەڕووبوونەوەى سوپاى ئەو وڵاتە لەگەڵ چەکدارانی پارتى کرێکارانى کوردستان کوژراوە.

بەگوێرەی راگەیه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كه‌ لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویتەر بڵاوکراوەتەوە، رۆژی 25ی نیسانی 2021 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقە لە ناوچەی مەتینی باشووری کوردستان سەربازێکی شارەزا بەناوی ئایگیون چاکار کوژراوە.

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ئەو سەربازەوە بڵاوکردووەتەوە و بەناوی خۆی و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری پرسە و سەرەخۆشیی لە خێزانی سەربازەکە و خەڵکی تورکیا کردووە.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتى بەرگرى تورکیا دەستپێ کردنى ئۆپراسیۆنێکى نوێى سەربازى لەناو خاکى هەرێمى کوردستان دژ بە چەکدارانی پەکەکە راگەیاند کە سێهەمین ئۆپراسیۆنى سەربازى ئەو وڵاتەیە لەناو خاکى هەرێمى کوردستان لەماوەى کەمتر لە دوو مانگ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1774

Your Comment

You are replying to: .
captcha