كازمی وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی ڕەسافەی له ‌كاره‌كه‌یان ڕاگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ڕووداوی تەقینەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق له‌كاره‌كه‌ی ڕابگرێت و ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بكات.

کوردپرێس:

له‌كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغداد و بەرێوەبەری تەندروستیی بەغداد لە کارەکەیان راگیراون تا ئەنجامی لێکۆلینەوەکە دەردەکەوێت.

هاوكات بڕیاردرا كه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی ره‌سافه‌ بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهاتووه‌ له‌ وه‌زیرانی ناوخۆ، پلاندانان، داد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌، دیوانی چاودێری دارایی، نوێنه‌ری په‌رله‌مان. بڕیادراوه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت و به‌ راپۆرتێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكرێته‌وه‌.

شایانی باسە درەنگانێکی شەوی رابردوو ئاگرێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خەتیب" له‌ناوچه‌ی پردی دیاله‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا که‌وته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ژمارەیێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیێکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیێک لە وەزیر و سەرکردە ئەمنییەکان و بەرپرسانی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەنجام داوە، بۆ باس کردن لەو رووداوە پڕ ئازارەی شەوی رابردو لە نەخۆشخانەی ئیبن "خه‌تیب".

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیاردراوە هەموو ئەوانە لە رووداوەکەدا مردوون وەک شەهید هەژمار بکرێن و هەموو هەوڵەکانیش لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق دەخرێتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی رووداوەکە.

News Code 1766

Your Comment

You are replying to: .
captcha