کوردپرێس، ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە:
که‌ناڵی ئافاقی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی له پێگه ئه‌لیکترۆنییه‌که‌ی له رێکه‌وتی 22ی نیسانی 2021 راپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌رێمی کوردستانی به‌وه تۆمه‌تبار کردووه، گوایا رێگه‌ی به کردنه‌وه‌ی "سه‌نته‌ری مووساد" له هه‌ولێر داوه.
لێره‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایێکی وه‌همی ئاماده کراوه، هه‌وڵێکه بۆ چه‌واشه کردنی رای گشتی و ته‌شهیرکردن به هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێکی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان کردووه‌ته‌وه، ئه‌وکات و ئێستاش جه‌ختمان کردووه‌ته‌وه که هیچ بوونێکی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێکی ئیسرائیلی له هه‌رێمی کوردستان بوونی نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه ئه‌و راستییه به باشی ده‌زانن و به‌ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنکارییه‌کانیان بده‌ن، و تا ئیستاش له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره "درۆ و ده‌له‌سانه" به‌رده‌وامن، با ئه‌وه بزانن که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سکاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و که‌ناڵه پێشکه‌ش ده‌کات.
بۆیه داوا له سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌که‌ین، په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌یێکی شه‌فاف بکه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یێک بۆ دیاری کردنی ئه‌و شوێنه ره‌وانه بکه‌ن، که ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌که‌ی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێک بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێبنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، که به‌شێوه‌یێکی کوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمی کوردستان، که دواجار زیانی بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات ده‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment