خوێندنەوەی دوو بەرپرسی پێشووتری دەوڵەتی ئەمریکا لەبارەی وەزعی کوردەکانەوە

بەشی جیهان- دوو بەرپرسی پێشووتی ئەمریکا لەبارەی وەزعی کوردەکان لەباری پێگەی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکاوە دەڵێت دۆخی ئێستای کوردستانی عێراق لەباری ئابوورییەوە جێی ستایشە.

کوردپرێس:

دەیڤید ژترائۆس سەرۆکی پێشووی فەرماندەییی ناوەندیی هێزە ئەمریکییەکان و دەنیس راس یەک لە باڵوێیزە پێشووترەکانی دەوڵەتی ئەمریکا وتاربێژانی بەشیدووهەمی کۆنفڕانسی تاوتوێ کردنی وەزعی کوردەکان بوون کە لە زانکۆی ییلی ئەمریکا بەڕێوە چوو و شەوی ڕابردوو لە کۆنفڕانسە ئۆنلاینەکەدا وتاریان لەبارەی وەزعی کوردەوە پێشکەش کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانکۆیی ییلی ئەمریکا ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی پێشووتری دەوڵەتی ئەمریکا پێگەی کوردەکان و بەتایبەت پێگەی کوردی عێراق بە بابەتێکی دژوار دەزانن و دەڵێت زۆر ڕووداو لایەنی هەرێمی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست قورساییان لە سەر دۆزی کورد هەیە.

دەیڤید پترائۆس لەبارەی دۆخی کوردەکانەوە بە تەرکیز کردن لە سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت: کوردەکان لە هەلومەرجێکی ئێجگار دژواردان (لە ڕووی جوگرافییەوە) بەڵام کاری سەرسوڕهێنەریان کردووە. جێی سەرسوڕمانە کە ئەوەی زۆر شت لەوان دەبینین کە کردوویانە. ئەوان نەک هەر لە بواری دامەزراندنی ئابوورێکی پێشکەوتوو و مۆدێڕن باش کاریان کردووە بەڵکوو سەرباری کێشە فراوانەکانیان لە بواری ڕاهێنان و پەروەردەشدا کاری باشیان کردووە.

ئەو دوو وتاربێژە ئاماژەیان بۆ هەندێک ڕووداوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕکابەرییە هەرێمییەکانیش کردووە کە پێ دەچێت لە سەر دۆزی کورد کارتێکەرییان هەبێت.

دێنیس ڕاس جەختی کردەوە کە کوردەکان و بەتایبەت کوردی هەرێمی کوردستان پێویستە لە ڕووی بواری مرۆڤایەتی و ئابووری و مۆدێڕن کردنەوە زۆر سەرمایەدانەری بکەن چوونکە ئەو کەرتانە شوێندانەریی زیاتریان بۆ کوردی هەرێمی کوردستان دەبێت.

دەیڤید پترائۆس یەک لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەوە دەزانێت کە لەباری ئابوورییەوە پشتی بە وڵاتانی دراوسێ بەستووە کە ئەمەش دەوری تایبەت لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا دەگێڕێت.

News Code 1714

Your Comment

You are replying to: .
captcha