بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوروبەری کاژێر 01:30 خولەک روویداوە، چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییێکی دیاری گوندەکە و ئۆتۆمبێلێک و دوو خانوویان سووتاندووە. هێزەکانی فەوجی دووی لیوای 19ـی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق بەدەم رووداوەکەوە چوونە، بەڵام بۆمبێک بە هەمەرێکیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار سەرباز بریندار بوون.
بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ سەرباز بەهۆی تەقینەوە برینداربوون. هاوکات سەربازێکی دیکەش لەکاتی دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکە بە نیشانشکێن بریندارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو سەربازەی بە نیشانشکێن بریندارکراوە، گوللـە بەر سەری کەوتووە. دواتر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment