ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق: پێنج ئه‌ندامی داعش دەستبەسەر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ كاری تیرۆرستیان دژی هێزه‌كانی ئه‌منی ئه‌نجامداوه‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكرابوون.

کوردپرێس:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانیاندا توانیویانه‌ پێنج ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ به‌ گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (4) له‌ یاسای "تیرۆر" ده‌ستگیركراوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: دووان له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌ندامی دیوانی (الجند) بوون و سێیه‌كه‌ی دیكه‌یان له‌ "سه‌ربازگه‌ گشتییه‌كان"ـی داعش كاریان كردووه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و چه‌كدارانه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و ئاشكرایانكردووه‌ له‌ چه‌ندین تاوان و كرده‌ی تیرۆریستی دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداریان كردووه‌.

News Code 170

Your Comment

You are replying to: .
captcha