کوردپرێس:
مه‌سروور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا قسه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كرد و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیم لێ‌كرد وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "عێراق و هه‌رێمی كوردستان به كاتێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بن و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی هاوبه‌ش ده‌بینه‌وه، هیوادارم بتوانین له نزیكه‌وه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین".
مسته‌فا كازمی، شه‌وی رابردوو، 6/5/2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق متمانه‌ی پێدرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment