بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا رۆستایی ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان، بە رادیۆی نەوا، رایگەیاند پەرلەمانتار بەگشتی پارێزراوە لە لێپرسینەوە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا، چوونکە ئەو ئیشی ئەوەیە، کە بەدواداچوون بکات، تەنها لەسەر تاوانێک کە سزاکەی لە 5 ساڵ کەمتر نەبێت، ئەوکات دەکرێت پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار هەڵبگیرێت.
رۆستایی وتیشی "ئەولەویەتی گەورەتر و مەترسیدارتر هەن پەرلەمان کاری لەسەر بکات، بۆ نموونە دواکەوتنی مووچە و پرسی بژێویی ژیانی خەڵک و کرێچیەکان، ئەمە جگە لەوەی لایەنێک لە هەرێمی کوردستان، کە بەئاسانی دەتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی دروست بکات و لە حکوومەت دەسەڵاتدارە و دەسەڵاتی دادوەری لە قسەی دەرناچێت و هەموو جومگەکانی دەسەڵات کۆنترۆڵی خۆیەتی، لەو کاتەدا بابەتێک دەجووڵێنێت، کە دەتوانێت بە هەموو میکانیزمەکان بەو شێوەیە کۆتایی پێبێنێت کە خۆی دەیەوێت، بۆیە ئەوە دیکتاتۆریەتێکە لە قاڵبێکی یاسایی لە دامەزراوەکان، کە هەمووی کۆنترۆڵی خۆیەتی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment