کوردپرێس:
شەوی دووشەمە 4ی ئاداری 2020 چەکدارانی داعش لە دەشتی قەراجی سەر بەقەزای مەخموور هێرشیان کردە سەر بارەگایێکی هێزە عێراقیەکان و سەربازێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.
غازی فەیسەڵ فەرماندە لە هێزی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە بەشار پرێس-ی راگەیاند،" لە نێوان گوندی مهێدی و قەڵاتە سۆرانی بامەندان بەداخەوە سەربازێک كوژراو یەکێکی دیکە ش بریندار بوون و داعشەکان بەرەو شاخی قەرەچوغ ڕایان کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد،"سەربازەکە سەر بە لیوای پەنجای فرقەی چواردەی سوپای عێراقە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment