بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری War On The Rocks بڕوای وایە ئەمریکا لەسەردەمی ئۆباما و ترەمپ-دا دوو ستراتێژیی جیاوازی هەمبەر کوردەکانی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش گرتەبەر.
بەگوێرەی ئەم گۆڤارە بەرپرسانی باڵای دوڵەتی ترەمپ چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هاوکاریی ئەوان لەگەڵ کوردانی سووریا کاتی و تاکتیکیە بۆ ئەوەی کە تورکیا ڕازی بێت و بە هاوکاریی ئەو وڵاتە پلانەکانی خۆیان لە ڕۆزهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکەن.
گۆڤارە ئەمریکییەکە دەڵێت ئەمەش لە حاڵێکدایە لەسەردەمی ئۆبامادا ستراتێژییەکە جیاواز بوو، حکوومەتەکەی ئۆباما سەرەڕای ئەوەی کە ئاگادار بوون لە هاوپەیمانێتیی نێوان هێزە کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا، ئەوانی وەکوو هاوپەیمان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش هەڵبژارد.
گۆڤاری War On The Rocks دەنووسێت هۆکاری بڕیارەکەی ئۆباما پاراستنی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو لە حاڵێکدا کە ترەمپ بڕوای بەو تێڕوانینە نەبوو. بۆیەش دەوڵەتی ترەمپ دژایەتیی خۆی لە نزیک بوونەوەی کوردەکان و حکوومەتی سووریا ڕاگەیاند و کوردەکانی خستە زێر گوشارەوە تا هاوپەیمانێتیی گرووپە توندڕەوە ئاینییەکان هەڵبژێرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment