کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 3ی ئازاری 2020 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا ئاشکرای کرد، هێزەكانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەری ئاسایشی سەنگاو توانیتیان كەسێكی بەرەگەز عەرەب موالید ۱۹۸۸ دەستگیربكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند، ئەو كەسە لەساڵی ۲۰۱٦ پەیوەندیی كردووە بەڕیزەكانی داعشەوە لەپارێزگای نەینەوا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەمادەی .
ئێستا ئەو دەستگیركراوە بە ماددەی تیرۆر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسێكەی بەردەوامە.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment