بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهو شهش پهرلهمانتاره لهنامهکهیاندا دهڵێن "داواکارین بۆ پاڵپشتیی ئەو شاندەی لە بەغدادە، سەردانی بەغداد بکەیت و نیەتباشیی حکوومەتی هەرێم نیشان بدەن بۆ رادەست کردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەکان و داهاتەکانی ناوخۆ، بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا هەرێم تەواوی شایستە داراییەکانی بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 و هەروەها بەپێی دەستوری عێراقیی بدرێتێ".
دهقی نامهکه:
بەرێز/ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
چەند رۆژێکە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە و تائێستا ئاسۆیەکی رون دیارنییە کە ئەم شاندە بتوانێت قەناعەت بە بەرپرسانی باڵای عێراق بکات بۆ ئەوەی مووچەی ئەم مانگەی هەرێم رەوانەبکات، سەرەڕای چارەسەرکردنی ریشەیی بۆ کێشەی موچەخۆرانی هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەیش دەسەڵاتیان پێنەدراوە هەرکاتێ بەغداد داوایێکی نوێی پێشکەش کردن، بتوانن دەمودەست بڕیاری لێبدەن، بۆ نموونە سەرەڕای رادەست کردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای "سۆمۆ"ی عێراقیی، بەغداد داوای داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکانیش دەکات، بۆیە لەو سۆنگەیەوە کە ئێستا هەرێم بەدەست سەختترین قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێ و نزیکەی 50 رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و حکوومەت-یش مووچەی پێنادرێت و ناڕەزایی گەورەیش بەرێوەیە، داواکارین بۆ پاڵپشتیی ئەو شاندەی لەبەغدادە، سەردانی بەغداد بکەیت و نیەتباشیی حکوومەتی هەرێم نیشان بدەن بۆ رادەست کردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتەکانی ناوخۆ، بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا هەرێم تەواوی شایستە داراییەکانی بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 و هەروەها بەپێی دەستوری عێراقیی بدرێتێ.
خەڵکی کوردستان چاوەڕێن حکوومەتی هەرێم، حکوومەتی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بڕیارە یەکلاکەرەوەکان بێت، نەک دەستەوەستان بوون لە چارەسەرکردن دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment