٢ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:١٩
مەرزی تەوێڵە _ شۆشمێ دەكرێتەوە

بەشی کرماشان- جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند سبەی مەرزی تەویڵە - شۆشمێ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شاری پاوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، لەمبارەوە ئاشکرای دەکات: "سبەی یەكشەممە 3/5/2020 مەرزی تەوێڵە لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان، بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێتەوە."

کاوە عەلی گوتیشی: "سبەی دەوام لە مەرزەكە دەست پێ دەكاتەوە و پێویستە شۆفێرانی بارهەڵگریش پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و ڕێنماییەكانی ئەو تیمە تەندروستیە جێبەجێ بكەن كە لەمەرزەكە دەبن."

مەرزی تەویڵە – شۆشمێ لە یەكێكە لە مەرزە لاوەكییەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و شاری پاوە، كە زیاتر لە مانگێكە بەهۆی مەترسییەكانی پەتای كۆرناوە داخرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168564

Your Comment

You are replying to: .
captcha