بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لیستێکی دیکەی ناوی ئەندامانی کابینەکەی خستە بەردەم کوتلە سیاسییەکان، بەڵام ناوی کاندیدانی هەرسێ وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری و دارایی تێدا نییە و رەزامەندی کۆتایی کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەو ناوانە نەدراوە.
ناوی ئەندامانی کابینەکەش بریتین لە:
عەبدولکەریم هاشم بۆ وەزارەتی دەرەوە.
حارس محەمەد حەسەن، وەزارەتی کارەبا.
نزار قەحتان و جاسب عەبدولزەهرە، بۆ وەزارەتی نەوت.
ئیحسان عەبدولجەبار، پلاندانان.
خالد نەجم، خوێندنی باڵا.
نەبیل کازم و حەسەن نازم، پەروەردە.
فەلاح مەحموود و ئیسرا هاشم، بۆ وەزارەتی تەندروستی.
عەزام عەبدولرەزاق قەنبەر، بارزگانی.
نەوار نسەیف و ماهر حەماد، کشتوکاڵ.
تاڵب جاسم لەفتە و محەمەد کەریم، بۆ وەزارەتی داد.
ئەمجەد محەمەد، پیشەسازی.
ساڵح عەبدوڵڵا بەدران، وەرزش و لاوان.
عەدنان دەرجال، شارەوانی و نیشتەجێکردن.
نازەنین محەمەد، گواستنەوە.
ناسر حوسێن و جەواد عەبدولرەزا، پەیوەندییەکان.
عەلی مەحمود خەڵەف، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
کازم سەهلانی، سەرچاوە ئاوییەکان.
جاسم محەمەد جابر و مەهدی رەشید، رۆشنبیری و شوێنەوار.
ئیڤان فایەق یەعقوب و سەنا حیکمەت کۆچ و کۆچبەران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment