کوردپرێس:
میدیاکانی هەرێمی کوردستان و لەوان شارپرێس و هاووڵاتی بڵاویان کردەوە کە لە یاداشتێکدا کە واژۆى ژمارەیێک ئەندامى فراکسیۆنە جیاوازەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەسەرە دواى پێکهێنانى لیژنەیەکیان کردوە کە پسپۆڕییەکەیان یاساو کارگێڕی بێت بەمەبەستى ئامادەکردنى پرۆژەیێک بۆ لامەرکەزیەتى ئیدارى.
ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نامەکەدا ئاماژەیان بەوەش کردووە،ئەو پیشنیازەیان بۆ ئەوەیە کە باشتر ئیدارەى ناوچەکان بدرێت و باشترین خزمەتگوزارى پێشکەش بکرێت.
لە وەڵامی داواکارییەکەشدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەنگاوە فەرمییەکانی بۆ ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی دەست پێکرد و بەپێی فەرمانی ژمارە ٢٩٠ کە ٢٠٢٠/٤/٣٠ ی دەرچووە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیێکی کاتیی دروستکردووە لە ٩ ئەندامی ئەنجومەن کە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە، بەپێی ناوەڕۆکی فەرمانەکە ئامانج لەدروستکردنی لیژنەکە ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزیی ئیداری و مالییە بۆ سنووری جوگرافیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە پێکدێت لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارە ڕاپەڕین.
لەسەرەتای ئەم مانگە ١٤ ئەندامی ئەنجومەن بە یاداشتێک داوای دروستکردنی لیژنەکەیان کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزیی ئیداری و مالی لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment