سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان: بەپێی بەڵگەنامەیێک پێنج ملیار دۆلاری داھاتی نەوتی هەرێم نادیارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی ٢٠١٩ دا، داھاتی نەوت ٨.٥ ملیار دۆلار بووە و ٣.٥ ملیار دۆلار گەشتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە.

کوردپرێس، عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەڕەی خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردەوە "لە ساڵی ٢٠١٩ دا، داھاتی نەوت ٨.٥ ملیار دۆلار بووە و ٣.٥ ملیار دۆلار گەشتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە ٢ملیار و ٥٣٧ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت، بەڵام ناوی کۆمپانیاکان ئاشکرا نەکراوە، ئەو بڕە پارەی کۆمپانیا بیانیەکانی بەرھەمھێنان وەریانگرتووە و ڕایانگەیاندووە، زۆر کەمتر لەم بڕە".

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو بڕە پارەی دراوە بە کۆمپانیای "تی ئی سی"ی وزەی تورکیاە بەری تێپەڕبوون زۆر زۆرە ٤٩٤ ملیۆن دۆلارە.

هەروەها باسى لەوەش کردووە، بڕی پارەی دراو بە کرێی بۆری، بۆ کۆمپانیای "کەی پی سی" ھێڵی بۆری کوردستان، ٦٤٤ ملیۆن دۆلارە ئەم گرێبەستە بۆ خزمەتی کۆمپانیای کارو روسنەفتە، چ مەنتقێک لەوەدایە، کۆمپانیا بە چوار ساڵ کۆی تێچوی بۆری دەستبکەوێت.

عەلى حەمە ساڵح روونیکردەوە، ئەو پارەی دراوە بە لایەنی دیکە بەبێ وردەکاری! ٧٨١ ملیۆن دۆلارە، تەنیا لە چوار مانگی یەکەمی ساڵ ٥١٦ ملیۆن دۆلار دراوە بە لایەنی دیکە.

سەرۆکی فراکسیۆنى گۆڕان ئەوەشى خستەڕوو، سوودمەندی یەکەم لە دۆسیەی نەوتی کوردستان تورکیا و کار گرووپە بۆ ئەوەش بەدواداچوون بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168541

Your Comment

You are replying to: .
captcha