بەرپرسانی یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دوو کۆبوونەوەی جیاوازیان لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوە برد.

کوردپرێس: لە دەباشان شاندی بالای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەخت لەسەر دابین كردنی مووچە و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوە هاوبەشەكەی یەكێتی و گۆڕان، بەرەوپێش بردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و هێزە سیاسیەكان بە گشتی و هاوكاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەكیەكەی پێكهێنەری حكوومەتی هەرێم و بەستنی كۆبوونەوەی لایەنەكان بە گرنگ زانرا.

هەر ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی لە دەباشان سەردانی یەكێتییان كرد و لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی و ژمارەیێک ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەوە پێشوازییان لێكرا.

میدیای فەرمی یەكێتی لەمبارەوە بڵاوی كردەوە كە ئامانجی سەردانەکە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا و پیرۆزبایی لە نوێبوونەوەی یەكێتی بووە.

كەناڵی پەیام زمانحاڵی كۆمەڵیش رایگەیاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگە لە پیرۆزبایی سەركەوتنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی، تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو حزب‌ و دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابووریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عیراق ده‌كرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168533

Your Comment

You are replying to: .
captcha