دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە تورکیا/ کۆی حاڵەتەکانی مردن گەیشتە نزیک 3 هەزار حاڵەت

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 92 حاڵەتی مردن بە هۆی کرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 2992 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 29ی ئەیپرێڵی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 92 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و گەیشتی ڕەقەمەکە بە کەمتر لە 100 دەیسەلمێنێت کە تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا کەمی کردووە.

ناوبراو گوتیشی لە کۆی تاقی کردنەوەکانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 392 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 114 هەزار و 653 حاڵەت.

وەزیری تەندروستی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5 هەزار هاووڵاتی لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە نزیک 40 هەزار کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168526

Your Comment

You are replying to: .
captcha