بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرای کرد؛ دوێنێ دوشەممە داوایان لێکردین سەردانی داواکاری گشتی رۆحا بکەین، ئێمەش سەردانمان کرد و بە رێگای تەلەفۆن قسەمان کرد، تەلەفۆنەکە جاریک بڕا، دواتر دیسان پەیوەندیمان لەگەڵ کرد و قسەمان کرد.
محەمەد ئۆجەلان ئاشکرای کرد؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە زۆری لەسەر گۆڕانکارییەکان و ڕووداوەکانی ئەمدواییەی زینی وەرتێ لە هەرێمی کوردستان قسەی کرد و بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد کرد".
هەر لەوبارەیەوە تیمی پارێزەرانی ئۆجەلان بڵاویان کردەوە؛ هەر یەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی رێکارانی کوردستان و عومەر هایری کۆنار و هامیلی یەڵدرم و ڤەیسی ئاکتاش، کە لە بەندیخانیەی ئەمنی باڵای پیتی F لە ئیمرالی بەندکراون، لە رێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە 15ی شوباتی 1999 دەستگیرکرا و لەو کاتەوە یەکەم جارە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا قسە بکات.
پێشتریش پارێزەرەکانى باسیان لەوە کردووە، چەندین جار داوایان کردوە عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قسە بکات، بەڵام پێدانی ئەم مافە رەت کراوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment