کوردپرێس:
جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی وتووە ئەنجامی کۆتایی لە مانگی تەمووزدا ڕادەگەیێندرێت بەڵام زەحمەتە لە ساڵی 2018دا حکوومەت پێک بهێنرێت.
ناوبراو زیادی کرد ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسی و دەنگی لایەنکان دروست ناکات ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی کێشەی سیاسیی نوێ لە عێراق.
ئەو ئەندام پەڕلەمانەی عێراق گوتیشی: پێکهێنانی دەوڵەت لە ساڵی 2018دا زۆر زەحمەتە لەبەر ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان قەبارە سیاسییەکان نییە و لە لایێکی دیکەشەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە زۆرینە پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە.
Your Comment