بەغدا قبووڵی نەکردووە بە نرخی پێشووتر نەوت لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیالیست دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کوردەکان قبووڵیان کردووە ڕێژەی نەوتی دیاری کراو لە یاسای بوودجەی 2019 بە نرخی پێوو ڕادەستی بەغدا بکەن بەڵام حکوومەتی عێراق بە نرخی ئێستا وەریدەگرێت وئەمەش ناکۆکیی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دێموکراتی کوردستان بە باسنیوز-ی ڕاگەیاند: "دۆخی عێراق باش نییه و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی جۆرەی بیرکردنەوەی پشکپشکێنەیە بۆ ئەوەی هه‌ر که‌سێک له‌ ئاستی خۆی چه‌ندی ده‌ست بکه‌وێت بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، نه‌ک له‌ عێراق و داهاتوو و خه‌ڵک، هه‌ر که‌سێک به‌دوای به‌شی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.

ناوبراو دەشڵێت حکوومه‌تی کاتی تا ئێستا سێ تا چوار لیستی وه‌زیره‌کانی پێشکه‌ش کردووه‌، هه‌موو لیسته‌کان ده‌گۆڕن، تا ئێستا ئه‌وه‌ی پشتیوانیی لێ ده‌کات سه‌درییه‌کانه‌ و له‌گه‌ڵ سوننه‌کانیشدا دوێنێ رێککه‌وتن کراوه‌.

محەمەد حاجی مەحموود، ئاماژەی بەوەش کرد: "تا ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا و کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ رێککه‌وتن نه‌کراوه،‌ "هادی عامری"یش داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کات، هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێک گرفتی هه‌یه‌، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا گرفتیان هه‌یه‌، بۆ کوردیش 3 وه‌زاره‌ت دانراون، کە شاره‌وانی و دارایی و دادن، به‌ڵام داوا ده‌که‌ن دارایی نه‌درێت به‌ کورد و ماڵی شیعه‌ رێک نه‌که‌وتوون به‌شداریی بکه‌ن، یان چۆن پشیتوانیی کابینه‌کە بکه‌ن".

ناوبراو گوتیشی: "فه‌تح داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کات، شیعه‌کان له‌ناو ماڵی خۆیان خۆیان یه‌کلا ده‌که‌نه‌وه‌ و سوننه‌ش گرفتی نییه‌، ره‌نگه‌ دووشه‌مه‌ و سێ شەمه‌ لیسته‌کان بخرێنه‌ به‌رده‌ستی په‌رله‌مان، بەڵام ئه‌گه‌ر شیعه‌کان ره‌تی بکه‌نه‌وه‌ ناکرێت".

سکرتێری حزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان راشی گه‌یاند: "لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ نامه‌یێکی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی ناردووه‌، که‌ بودجه‌ی کوردستان نه‌درێت، کورد رازی بووه‌ له‌سه‌ر راده‌ست کردنی نه‌وت، به‌ڵام له‌سه‌ر نرخی پێشووتر، بەڵام ئه‌وان رازی نین، ده‌ڵێن هی کوردستان به‌ نرخی ئێستای نه‌وت وه‌رده‌گرین و ئه‌وەش‌ گرفته‌، ئه‌وانه‌ی به‌غدا قین لەدڵن له‌ کورد، ئێستا نه‌ک ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن میزانییه‌ی کوردستان نه‌ده‌ن".

محەمەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەش دا: "له‌گه‌ڵ تورکیاش رێک که‌توون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگای دیکه‌ بکه‌نه‌وه‌ و له‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ رێگا بکه‌نه‌وه‌ تا کوردستان لاواز بکه‌ن، ناشکرێت کورد هه‌موو مانگێک شه‌ڕێک له‌سه‌ر مووچه‌ بکات، هەر وه‌زیرێک گرفتێک دروست بکات، ئه‌مه‌ تا کوێ ده‌ڕوات؟ هه‌رچی هه‌واڵ هه‌یه‌ له‌ کوردستان بووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی پاره‌ هات و نه‌هات، ئه‌مه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ کورد بیر له‌ شتی دیکه‌ بکاته‌وه‌، ئه‌ویش بە به‌رنامه‌ کوردستان رێک بخرێتەوە و موحتاجی به‌غدا نه‌بێت، ناکرێت مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ مووچه‌ ده‌ربهێنرێت.

ئو سەرکردەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت ئێمه‌ نایکه‌ن و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌غدا نایکات، کاتێک کێشه‌ی ئێمه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، کە ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆ بین، مەسەلەی مووچه‌ هات و نه‌هات، ئه‌مانه‌ کاتین، شاندی هه‌رێم به‌بێ چاره‌سه‌ر هاتنه‌وه‌، کورد ده‌بێ بیر له‌ رێگای دیکه‌ بکاته‌وه‌، هه‌ر کاتێک به‌غدا داواکارییەکان جێبه‌جێ بکات ئه‌وه‌ باشه‌، ده‌نا ده‌بێ پشت به ‌خۆمان ببه‌ستین و ناو ماڵی خۆمان رێک بخەینەوە و داهاتی ناوخۆیی خۆمان کۆ بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ حاڵ نییه‌ خه‌ڵکی تێدا ده‌ژین، هه‌رچی کێشەی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه‌ بووه‌ به‌ مووچه‌ هات یان نا، کوردیش یه‌ک ده‌نگ نییه‌.

محەمەد حاجی محەمەد ده‌شڵێت: "حکوومه‌تی کازمی به‌هێز نابێت و یارمه‌تیی ناده‌ن، ره‌نگه‌ خۆپیشاندان لە ساحه‌ی ته‌حریر ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، ئه‌مەریکا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو بڕیاره‌ نییه‌ خه‌ڵک لاببات و دابنێت، ئه‌مریکا له‌ زۆر شوێن له‌ژێر فشاردا چۆڵی کردووه‌ و ته‌سلیمی عێراقی کردووه‌، ئێستا ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی کۆڕۆنایه‌، له‌ کۆرۆناش بووه‌ته‌ یه‌که‌می دونیا، حه‌شد بووه‌ته‌وه‌ قانوونی و ئه‌م‌ریکا خۆی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شەعبیدا ده‌کات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168485

Your Comment

You are replying to: .
captcha